لە دواین پەرەسەندن یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ گەڕانەوەی کیلیان مباپێی کردە موژدەیەکی خۆش بۆ هاندەرانی یانەکەی و ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیش وردەکاری پێکان و گەڕانەوەی مباپێ بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاس بێت،کیلیان مباپێ ئێستا بەتەواوی لەپێکانەکەی ئەژنۆی چاکبۆتەوە و پزیشکەکانی ڕیاڵ مەدرید ڕێنوێنی گەڕانەوەیان کردوە بۆ نێو یاریگا و بە ئەگەرێکی زۆریش بێت بۆیاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بەنفیکا ئامادە دەبێت.
کیلیان مباپێ بەهۆی پێکانی ئەژنۆیەوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو لەیاریگاکان دابڕا،بەڵام یاری کردنی لە کلاسیکۆی یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کاریگەرییەکی تەواوی هەبوو بۆ زیاد بوونی پێکانەکەی و ئەمڕۆش دەستی کردۆتەوە بە ڕاهێنانی بەکۆمەڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

