zagros news agency

کێشە دەکەوێتە نێوان خۆرخی خیسۆس و یانەی نەسر

 

خیسۆس راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی بەرامبەر یانەی تەعاون لە چوارچێوەی هەفتەی 18 خولی ڕەوشەنی سعوودیە، بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتی گواستنەوەکانی یانەکەی گرت و رایگەیاند کە ئەو بارودۆخەی ئێستا لە نەسڕدا هەیە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەودا ناگونجێت.

خیسۆس ئاماژەی بەوە کرد، ئەزموونی ساڵانی رابردووی لە سعوودیە جیاواز بووە و پێشتر بە ئاسانی یاریزانی بۆ دابین کراوە، بەڵام لە ئێستادا بۆ کڕینی هەر یاریزانێک دەبێت پەنا بۆ سیماو و سیمدیۆ ببات و ئەوانیش دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ کارگێڕی، زۆرجار بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست ناتوانن گرێبەستەکان ئەنجام بدەن.

سەرەڕای ئەم نیگەرانییانە، راهێنەری نەسڕ ستایشی ئاستی یاریزانی، لاو حەیدر عەبدولکەریمی کرد و بە داهاتووی یانەکەی ناوزەند کرد، هەروەها داوای لە هاندەران کرد کە وەک دوو یاری رابردوو بە گڕوتینەوە ئامادەی یارییەکەی تەعاون بن.

لە کۆتاییشدا دەنگۆی پەیوەندیی عەبدوڵڵا حەمدانی بە یانەکەیەوە رەتکردەوە و رایگەیاند کە هیچ پەیوەندییەکی فەرمی لە نێوانیاندا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریال مەدرید بەسەر بارسا سەرکەوت و پێشەنگی مسۆگەرکرد

یاسین

ئامار و داتاکانی مێژووی کلاسیکۆ

یاسین

بۆنۆ لە دێربی ڕیاز نزیک دەبێتەوە

یاسین