ئەمشەو لەگەڕی هەشت و کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنزلیگ یانەی بارسێلۆنا لە کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان میوانداری یانەی کۆپنهاگن دەکات و دەکەوێتە بەردەم چەند ئەگەرێک لەپێناو گەیشتن بەقۆناغی داهاتووی پاڵەوانەتیەکە.
بارسێلۆنا ئێستا خاوەنی 13 خاڵە و پلەی نۆیەمی ڕیزبەندی گرتووە،کە ئەگەر بیەوێت ڕاستەوخۆ بگاتە قۆناغی داهاتوو،دەبێت بردنەوە بەدەست بێنێت لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆری گۆڵ تۆمار بکات،کە بیگەیەنێتە پێشەوە بەجیاوازی گۆڵ وە لەهەمووی گرنگتر شکست یان یەکسان بوونی یانەکانی پێشەوەی بارسێلۆنا ڕێگە خۆش دەکات بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.
بارسێلۆنا لەئەگەری شکستی ئەم یاریە ناکەوێتە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ بەڵکو دەچێتە ڕیزی ئەو یانانەی یاری قۆناغی پلەی ئۆف دەکەن،کە پێکهاتوون لە یانەکانی ڕیزبەندی پلەی 9 تاکو 24 و براوەی یاری هاتن و چوون دەچێتە قۆناغی شانزە،کە بارسێلۆنا ئەمشەو یەکێک لە ئاڵۆزترین ساتەکانی ئەم وەرزە تێپەڕ دەکات.
“سەرکار ڕێبوار”

