بەرپرسانی وەرزشی سعودی الهیلال لە ئێستاوە ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا چەندین ئەستێرەی گەورەی ئەوروپا بگوازنەوە خولی رۆشەن.
تۆڕی سکای سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە یەكێک لەو بژاردانەی الهیلال ئارەزووی دەکەن ئۆفەری پێشکەش بکەن عوسمان دیمبلێی فەرەنسی و براوەی باڵۆن دۆرە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە کە ئامادەن لە گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە زیاتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی پاریس سان جێرمان بکەن و لەهەمان کاتدا مووچەی ساڵانە 100 ملیۆن یۆرۆش پێشکەشی یاریزانە بکەن.
لەلایەکیترەوە تاوەکوو ئێستا پاریس و یاریزانەکە ناکۆکن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان، چونکە دیمبێلی بەم مووچەیەی ئێستا کە 30 ملیۆن یۆرۆیە ئامادەنییە لە تیپەکەی بمێنێتەوە.
ئەستێرە 28 ساڵانەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە بەشداری 115 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 49 گۆڵ و 37 ئەسیست بنووسێتەوە.

