zagros news agency

چەند یانەیەکی گەورە چاویان لەسەر مارتن ئۆدیگاردە

 

مارتن ئۆدیگاردی ئەستێرەی نەرویجی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە هاوینی ٢٠٢٧ کۆتاییدێت بەڵام مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە و بیر لە فرۆشتنی کراوەتەوە.

هەرچەندە ئۆدیگارد یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانە لەندەنیەکە بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێستا ئەو یانەیە ژمارەیەک یاریزانی زۆری لە هێڵی ناوەراستدا هەیە و دەیانەویت هاوسەنگی دارایی بۆ یانەکەیان بگەڕێننەوە بەنیازن ئەستێرە نەرویجیەکە بفرۆشن.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ مارتن ئۆدیگارد ئیمزابکەن لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، یانە ئەڵمانیەکە دەیانەوێت ئەستێرە نەرویجیەکە بکەنە سەرکردەی هێڵی ناوەڕاست و دڵنیان سوودێکی زۆر بە یانەکەیان دەگەیەنێت، ئینتەر میلانیش پلانی ئەوەی هەیە بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هیڵی ناوەڕاستی یانەکەی تا چەندین ساڵیتر بەهێز بکات.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە ئارسناڵ نیازی فرۆشتنی ئۆدیگاردی هەیە لەم هاوینەدا و داوای بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەکانی بایرن میونشن و ئینتەر میلانیش ئامادەن 70 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆلمۆ لەسەر ڕاداری یانە زەبەلاحەکانی پرێمەرلیگە

یاسین

ماستانتونۆ لە ریال مەدرید نیگەرانە

یاسین

لێدوانی سانێ سەبارەت بە بڕیارەکەی بۆ جێهێشتنی بایرن میونشن

یاسین