zagros news agency

کێشەی نێوان ئارتێتا و ئۆدیگارد دەگاتە لووتکە

مارتن ئۆدیگارد پاش ئەوەی لە پێکانەکەی گەرایەوە لە ئێستادا وەک یاریزانێکی گرنگی تیپەکە پشتی پێنابەسترێت تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە یاریزانەکە نێوانی لەگەڵ میکێل ئارتێتای راهێنەری تێکچووە بەهۆی ئەوەی لەو رۆڵەی لە یارییگادا پێی دەدات ئاسوودە نییە پێی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر ئەم بارودۆخە بەم شێوەیە بەردەوامبێت ئەوا ئەگەر هەیە ناوەراستکارەکە بڕیاربدات گەنەرز بەجێبهێڵیت.

لەلایەکیترەوە هەریەکە لە ریاڵ مەدرید و بایرن میونشنیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن ئۆفەری فەرمی بۆ کڕینی پێشکەش بکەن.

ئەستێرە نەرویجییەکە لەم وەرزە لەگەڵ ئارسناڵ بەشداری 24 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی یەک گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

گاڤی؛ پێویستم بە پێنج مانگ هەیە بۆ چاکبوونەوەم لە پێکانەکەم

یاسین

یانەی ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی دەربارەی ئینزاگی بڵاو کردەوە

یاسین

پێرێز دەچێتە نێوانی ئەربێلوا و کارڤاخاڵ

یاسین