zagros news agency

ئەمشەو سعودیە میوانداری گەورەترین ڕووداوی WWE دەکات

ئەمشەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یاریەکانی WWE لە ئیڤێنتی ROYAL RUMBLE لە سعودیا بەڕێوەدەچن،کە بۆ یەکەمین جارە لە مێژوودا ئەو ئیڤێنتە لەدەرەوەی ئەمریکا بەڕێوەبچێت و شاری ڕیازی پایتەختی سعودیا ئەمساڵ میوانداری دەکات.

لە ساڵی 1988 یەکەم ئیڤێنتی ROYAL RUMBLE بەڕێوەچوو،کە ئەو کات (جیم دووگەن) توانی براوە بێت
ئەمساڵیش بە بەشداری ئەستێرە گەورەکانی WWE ئەم ئیڤێنتە بەڕێوەدەچێت.

ئەوەی زیاتر سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا ئامادەکاری وڵاتی سعودیا بوو،کە لەماوە کەمتر لە 20 ڕۆژ یاریگایەکی گەورەیان بۆ ئەم ئیڤێنتە لە بناغەوە دروست کرد،کە ئەمەش وەکو پێدانی متمانەی زیاتر لەلایەن بەڕێوەبەرانی WWE.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفا بە بڕیارێک سزای توندی پاریس سانجێرمان دەدات

یاسین

چێڵسی بە گرێبەستێک دەیەوێت هەمووان شۆک بکات

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەرکردایەتی گریزمان سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین