هەوڵێکی بەپەلە لەنێو وەرزشی MMA هونەری جەنگی تێکەڵاو هەموو عاشقانی ئەو یاریەی هەژاند،کاتێک UFC ناوی شەوکەت ڕەحمانۆڤی پاڵەوانی کازاخستانی لەنێو ڕیزبەندی یاریزانانی کێشی 77 کلیۆگرامی سڕدرایەوە.
ئەم بابەتە بەخێرایی ناو میدیا و سۆشیاڵ میدیاکانی جیهانی تەنی و هەموو لایەک پرسیاری ئەو بابەتەیان دەکرد،تا ئەوەی شەوکەت ڕەحمانۆڤ خۆی ڕایگەیاند بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە دەبووایە ئەو کارە بکەم و لەسەر داوای خۆم بووە،بەڵام دڵنیابن ئەم کشانەوەیە داهاتووی گەورەی تێدا دەبینم.
شایەنی باسە شەوکەت ڕەحمانۆڤ تەمەنی 31 ساڵە و لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە کۆمپانیای UFC کرد
خاوەنی ڕیکۆدی نەبەزنێدراوە بە 19 بردنەوە بەبێ شکست.
“سەرکار ڕێبوار”

