مارکۆس راشفۆرد لە ئێستادا بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بەرشەلۆنە دەکات هەربۆیە چارەنووسی بەنادیاری ماوەتەوە تاوەکوو هاوینی داهاتوو.
رۆژنامەی سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشبەرەکە بە بەرێوەبەری کارەکانی راگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک ئامادەنییە بگەرێتەوە مانچستەر یونایتد چونکە بڕوای بە پڕۆژەی ئەو تیپە نییە.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە راشفۆرد بەرشەلۆنە بە یانەی خەونەکانی دادەنێت و لەهەمان کاتدا وای دەبینێت هیچ راهێنەرێک هێندەی هانسی فلێک ناتوانێت هاوکاری بکات لە گەیشتنەوە بە لوتکەی ئاستی، هەربۆیە هەموو هەوڵێک دەدات لە پێناو مانەوە لە بلەوگرانا.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 32 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.

