لەگەڕی 23ی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ڕیاڵ مایۆرکای کرد
لەگێمی یەکەمدا بارسا باڵادەستی خۆی نواند و لەڕێگەی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی توانی لە خولەکی 29 گۆڵی یەکەمی خۆی تۆمار بکات و گێمی یەکەم بەو گۆڵە کۆتایی هات.
لەگێمی دووەم جارێکی دیکە بارسا دەستپێشخەری کرد و ئەمجارە لامین یەماڵ لەخولەکی 61 گۆڵی دووەم تۆمار بکات،پێش کۆتایی هاتنی یاریەکەش مارک بێرناڵی لاو توانی گۆڵی سێیەم تۆمار بکات و یاریەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات.
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 58 خاڵ لەیەکەمی ڕیزبەندی خولەکە دەبیندرێت،هەرچی مایۆرکاشە لە پلەی پانزەیەمە بە 24 خاڵ.
“سەرکار ڕێبوار”

