ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەبڵاوکراوەیەکی نوێیدا ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی کاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی بەجێدەهێڵێـت،کە ئەم وەرزە دەبێتە کۆتا وەرزی یاریزانەکە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەکاروانی وەرزشی.
هۆکاری جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن کارڤاخاڵەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مامەڵەیەی یانەکە لەم وەرزەدا بەرامبەری دەینوێنێ و لەم وەرزەدا لە زۆربەی یاریەکاندا خۆی لەسەر کورسی یەدەگ بینیوەتەوە.
کارڤاخاڵی تەمەن 34 ساڵ لەهاوینی 2013 لە لیڤەرکوزنی ئەڵمانیەوە گەڕایەوە ڕیاڵ مەدرید،لەو ماوەیەدا 438 یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و 6 چامپیۆنزلیگ و چەندان نازناوی دیکەی بردۆتەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

