لە ڕاگەیاندنێکی لەناکاوی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلەلۆنی نزیک لە بارسێلۆنا گەڕانەوەی ڕافینیای ئەستێرەی بارسێلۆنای ڕاگەیاند و ئەمڕۆ یاریزانەکە بەشداری مەشق و ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی کردوە.
ڕافینیا بەهۆی هەبوونی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری دوو یاری ڕابردووی بارسا بکات،کە گرنگترییان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بوو بارسێلۆنا بەبێ ڕافینیا خرابترین ئەنجامی ئەم وەرزەی نووسیەوە.
ڕافینیا لەم وەرزەدا کاریگەترین یاریزانی پێکهاتەکەی هانزی فلیکە و بەم گەڕانەوەیەی ورەیەکی دیکە دەداتە یانەکە،کە سبەی دووشەممە بەرامبەر جیرۆنا لە گەڕی 24ی لالیگا یاری هەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

