zagros news agency

مۆرینیۆ؛ پاشا بریندار بێت مەترسیدارە

 

شەوی سێ شەممە کاتژمێر 11:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەسەر یاریگای ڕووناکی یانەی بێنفیکا و ڕیاڵ مەدرید لە پلەی ئۆفی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە ئەم یاریە چاوەکان دەباتە سەر گەڕانەوەی ئاستی ڕیاڵ مەدرید.

سەبارەت بەو یاریەش جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی بێنفیکا هۆشداریەکی تەواو دەداتە یاریزانەکانی و لێدوانێکی جیاوازیدا،کە مۆرینیۆ دەڵێ؛ ڕیاڵ مەدرید پاشای چامپیۆنزلیگە ئێمە دەزانین چیمان بەرامبەریان کردوە ئێستا ئەوان بریندارن،کاتێک پاشا برنیدار بێت مەترسیدارە.

ئەم وەسفانەی مۆرینیۆ بەردەوام بوون،کە وتی؛من ڕیاڵ مەدرید باش دەناسم ئەوان خاوەنی مێژووێکی گەورەن لە ئەوروپا،کە ئەمە شتێکی زۆر قورسە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لە پڕۆژەی ڕووناکی نزیکەی 4.5 ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

یاسین

د.دلۆڤان محەمەد: حکوومەتى عێراق لە بودجەی تەندرووستی، مامەڵەیەکى نادادپەروەرانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین