zagros news agency

مانچێستەر یونایتد گرێبەستەکەی نوێ کردەوە

کۆبی ماينۆ ئەستێرەی لاوی ئینگلتەرا و دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەر یونایتد، بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژکردەوە.

ئەم یاریزانە تەمەن ٢١ ساڵانە کە پێشتر لە سەردەمی ڕۆبن ئەمۆریمدا پەراوێز خرابوو و تەنانەت لە زستاندا هەوڵی بەدەستهێنانی گواستنەوەی خواستراوی بۆ یانەی ناپۆلی دا ئێستا بووەتە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی مایکل کاریک.

ماینۆ لە کۆی ١٢ یاری ڕابردووی خول، لە ١١ یارییاندا بە سەرەکی بەشداری کردووە و تەنها بەهۆی پێکانەوە یەک یاری لەدەستداوە.

ئەو دەڵێت مانچستەر یونایتد هەمیشە ماڵی دووەمی بووە و لە تەمەنی شەش ساڵییەوە خەونی بەم سەرکەوتنانەوە بینیوە. هاوکات جەیسۆن ویڵکۆکس، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، ستایشی لێهاتوویی و کەسایەتی ماینۆی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو نموونەیەکی باڵایە بۆ یاریزانانی ئەکادیمیا.

جگە لە درەوشانەوەی لە یانەکەی، ماینۆ متمانەی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەراشی بەدەستهێناوەتەوە و دوای ماوەیەکی درێژ دابڕان، لە یارییە دۆستانەکانی مانگی ڕابردوو بەرامبەر ئۆرۆگوای و ژاپۆن گەڕایەوە نێو ڕیزەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

سەرەتای ساڵ پریمەرلیگ جیاواز دەبێت

یاسین

گواردیۆلا؛ هەرگیز داواکاری گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا ڕەتناکەمەوە

یاسین