zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بە قۆناغێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بە قۆناغێکی دارایی یەکجار سەختدا تێدەپەڕێت، بە جۆرێک کە خەرجییەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و پابەندبوونە داراییەکانی دیکە، خەزێنەی یانەکەیان بەرەو خاڵی سفر بردووە.

ڕۆژنامەی مونۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید ئەندامانی یانەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە بڕیپارەی نەختینە، واتە کاش، لە خەزێنەی یانەکەدا تەنها سێ ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ ماوە، ئەمەش وەک شۆکێک دەبینرێت، چونکە تەنها شەش مانگ لەمەوبەر بڕی 175 ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆ بوو.

بە گوێرەی موندۆ، هۆکارەکانی ئەم قەیرانە تەواوکردنی بێرنابیۆ، بەردەوامی خەرجییە زەبەلاحەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە، هەروەها گرێبەستەکانی هاوسن و ماستانتونۆ کە نزیکەی 120 ملیۆن یۆرۆیان تێچووە.

هاوکات داهاتی یانەکە بە بڕی 18 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ کەمی کردووە و گەیشتووەتە 571 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ
ئەوەشدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆنسێرتە گۆرانییانەی بڕیاربوو لە یاریگاکەدا ئەنجام بدرێن، لەگەڵ کەمبوونەوەی فرۆشی کاڵاکانی یانەکە لە فرۆشگا فەرمییەکاندا یەکێکن لە سەرەکیترین هۆکارەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هیلال لە ڤینسیۆس نزیک دەبێتەوە

یاسین

گۆڕانکاری بەکۆمەڵ لە پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لیگانیس

یاسین

یورو لیگ.. مانیونایتد بارودۆخی خراپە و ئەمجارەش نەیبردەوە

یاسین