لە هەواڵێکی نوێی دڵخۆشکەردا بۆ هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا گەڕانەوەی پابلۆ گاڤی ڕاگەیاند،کە یاریزانەکە ساڵی ڕابردوو بەهۆی پێکانێکی سەختەوە لەیاریگاکان دابڕا،ئەمڕۆش بارسێلۆنا گەڕانەوەی کردە هەواڵێکی تایبەت.
شایەنی باسە گاڤی نزیکەی 7 مانگ و نیوە لەیاریگا دابڕاوە ئەمەش بەهۆی ئەو پێکانەی ئەژنۆی لەیاری کردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دووچاری بوو.
گەڕانەوەی گاڤی کاریگەری دەخاتە سەر یاری کردنی بارسێلۆنا و ڕاستەوخۆش دوای هەواڵەکە بۆ یاریەکەی یەکشەممە بەرامبەر سێڤییا بانگهێشت کراوە.
“سەرکار ڕێبوار”

