لە هەواڵێکی نوێدا ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە یانەی مانچێستەر سیتی دوێنێ شەو ڕێک دوای شکستەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکە کۆبوونەتەوە و قسەیان لەسەر دوا دیدارەکانی نێوان مان سیتی و گواردیۆلا کردوە.
بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بێت لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی مان سیتی هەستیان بە ڕەشبینی ڕاهێنەرەکە کردوە و بەڕوونی بە گواردیۆلایان وتووە کاتێک دیاری بکە بۆ جێهێشتنی یانەکە،پێپیش وتووێتی دوای جامی کاراباو قسەی لێدەکەینەوە و بڕیاری خۆم دەدەم.
شایەنی باسە مان سیتی بۆ چوارەم ساڵە لەسەر یەکتری لە چامپیۆنزلیگ دەردەکرێ و پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەش زۆر بێ هیوا خۆی دەبینێتەوە لەم حاڵەدا،کە ڕەنگە خۆی لە کۆتا ساڵ ببینێتەوە لە سیتی.
“سەرکار ڕێبوار”

