zagros news agency

ناوەڕۆکی گرێبەستی بێنزیما شۆک دروست دەکات

لەدوای پەیوەندی کردنی کەریم بێنزیمای فەڕەنسی بەرەگەز جەزائیری لە ئیتیحادەوە پەیوەندی کرد بەیانەی ئەلهیلال و لەیەکەمین یاریدا توانی هاتریک بنووسێتەوە زۆرێک دەنگۆ هەبوون لەسەر گرێبەست و ناوەڕۆکەکە،کە ئەمڕۆ خالد ئەلشنەیف بەڕوونی ئاشکرای کرد.

بەگوتەی خالد ئەلشنەیف کەریم بێنزیما لە بەشێکی شایستە داراییەکانی خۆی خۆش بووە لەپێناو پەیوەندی کردن بە هیلالەوە،کە لەئیتیحاد شایستە داراییەکانی دەگەیشتە 50 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا،بەڵام لە هیلال خۆی لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەدات.

ئەم قسانەی خالد ئەوە دەسەلمێنن کەریم بێنزیما مەبەستی پەیوەندی کردنی بە هیلال بردنەوە نازناوە نەک بازرگانی و جگە لەوەش ئەوەش ئاشکرا بووە یانەی هیلال خۆی مووچەی بێنزیما دەدات نەک سندوقی وەبەرهێنانی سعودی.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نیوکاسڵ نزیکە لە دیاریکردنی ڕاهێنەری نوێ

sarkar

ئەڵۆنسۆ داوای یاریزانێکی لەڕیاڵ مەدرید کردوە

یاسین

سیمیۆنی سەبارەت بەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لێدوان دەدات

یاسین