zagros news agency

سەرۆکی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا وازی لەپۆستەکەی هێنا

لە هەواڵێکی نوێدا ئەمڕۆ ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی لە مانشێتێکیدا ڕایگەیاند بەفەرمی یانەی مارسێلیای فەڕەنسی لەگەڵ سەرۆکە گەنجەکەی خۆی جیابوونەتەوە و ئیتر لێرەوە پابلۆ لۆنگۆریا وازی لەسەرۆکایەتی یانەکە هێناوە.

هۆکاری وازهێنانی پابلۆی تەمەن 40 ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی بەشێکی پڕۆژەکانی لەگەڵ یانەکە لەم وەرزەدا،کە دوورکەوتنەوەی یانەکە لە ڕکابەریە ئەوروپیەکان کاریگەری خراپی خستە سەر کەسایەتی پابلۆ لە مارسێلیا.

پابلۆ ساڵی 2020 بووە بەڕێوبەری یانەی مارسێلیا و لەساڵی 2021 لەتەمەنی 35 ساڵی وەک لاوترین سەرۆک لە ئەورپا سەرۆکایەتی یانەی مارسێلیای کرد،لەم چەند ساڵەشدا جێگای کارەکانی خۆی نیشان کرد لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤان دایک: گاکپۆ قورسترین بەش لە تۆپی پێدا ئەنجام دەدات

یاسین

پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی ئەمشەو لە سوودی لیڤەرپوول دژی چێڵسی یەکلاکرایەوە

یاسین

بایرن میونشن بە زەحمەت لە ئۆگسبۆرگی بردەوە

یاسین