zagros news agency

لوکاکۆ لەگەل بەرپرسانی یانەکەی لە کێشەدان

 

تۆری میدیای سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە کێشەیەکی گەورە لە نێوان بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی و رۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری بەلجیکی دروستبووە بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوانیان لە خراپترین کاتدایە.

تۆڕەکە رایگەیاندووە هەرچەندە لوکاکۆ تا ئێستا بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە بەڵام ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شاندی هەڵبژاردەی بەلجیکاوە کردووە و کاتێک پشکنینی بۆ کراوە دەرکەوتووە کە هێشتا توانای جەستەیی باش نییە و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی.

بەڵام هێرشبەرە بەلجیکیەکە رەتیکردووەتەوە راستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ یانەی ناپۆلی و بڕیاریداوە بە تەنها و لە وڵاتی ئەمریکا بەردەوام بێت لە مەشق و راهێنانەکان ئەوەش بووەتە هۆکاری تووڕەبوونی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر و بەرپرسانی یانەی ناپۆلیش.

سکای نوسیویەتی، یانەی ناپۆلی دوایین پەیامیان بە لوکاکۆ داوە کە تا پێش رۆژی سێشەممە دەبێت بگەڕێتەوە راهێنانەکانی یانەکەیان ئەگەر ئەو کارە نەکات ئەوا بە دڵنیاییەوە دەستبەجێ گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی ئاگرین لە دژی بەرگری تۆکمە

یاسین

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە

یاسین

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی مپاپێ ئاشکرا دەکرێت

یاسین