zagros news agency

ئەنچێلۆتی و بەرازیل دەکەونە کێشەی نوێ

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچیلۆتی هێشتا بەدەست کێشەی داهێنانی هێرشبەری و نەبوونی ئەقڵێکی داڕێژەر لە هێڵی ناوەند دا دەناڵێنێت.

ئەم کێشەیە بە ڕوونی لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر فەڕەنسا دەرکەوت کە تێیدا سامبا بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەمریکا تووشی شکست هات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ مۆندیالی 2026.

ڕاپۆرتەکە دووپاتیکردەوە کە ئەنچیلۆتی پەنای بۆ پلانێکی هێرشبەری بردبوو بە بەشداریپێکردنی چوار هێرشبەر، ئەوانیش، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ڕافینیا، گابریل مارتینێلی و ماتیۆس کۆنیا، بەڵام کێشەی سەرەکی گەیاندنی تۆپ بوو بۆیان.

لە هێڵی ناوەنددا، هەرچەندە کاسیمێرۆ وەک سەرکردەیەکی بێ رکابەر دەرکەوت، بەڵام هاوبەشەکەی کە ئاندرێ سانتۆس بوو سەرەڕای توانای جەستەیی، نەیتوانی ئەو داهێنان و بوێرییە پێشکەش بکات کە بۆ گواستنەوەی تۆپ لە نیوەی یاریگای بەڕازیلەوە پێویست بوو.

خودی ئەنچیلۆتی دوای یارییەکە دانی بەو کێشەیەدا نا و ڕایگەیاند: لە بنیاتنانی یاریدا لە نیوەی یاریگای خۆماندا، وردکاریمان کەم بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتە و کاتی یاریەکانی سبەی گەڕی 11ی خولی نایابی کوردستان ببینە

یاسین

حکومەتی ئەرجەنتین بەهۆی کۆتا یاری مێسی پشووی فەرمی ڕاگەیاند

sarkar

پابلۆ تۆرێ دوای گەیشتن بە مایۆرکا دلخۆشی خۆی دەربری

یاسین