zagros news agency

مۆرینیۆ؛ چۆن پورتوگال لاواز نابێت بەبێ ڕۆناڵدۆ

 

هەڵبژاردەی پورتوگال لە دوایین یاریی خۆی بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ و بێئومێدکەر بەرامبەر مەکسیک هاتە دەرەوە لە یاریگا ئەمەش کاردانەوەی گەورەی لێ کەوتەوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگال و یانەی نەسڕی سعودی بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەدا بەشدار نەبوو، لە کاتێکدا یارییەکە بە بەشداری چەندین یاریزانی سەرەکی تێدا بوو وەک نونو مێندێز، کۆنسێساو، برۆنۆ فێرناندێز، جواو کانسیلۆ، ڤیتینیا و جواو نێڤیز.

ئەم غیابە بووە هۆی کاردانەوەی زەبەلاحێکی تری مێژووی تۆپی پێی وڵاتەکە، ئەویش جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری بەنفیکایە، کە سەرنجی لەسەر یارییەکە دا و جەختی کردەوە چۆن ئەم هەڵبژاردەیە لاواز دەبێت کاتێک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تێدا نییە.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی گۆڵ بڵاوی کردۆتەوە، دووبارە جەختی لەسەر لاوازیی ئاستی پورتوگال کردەوە بەبێ مەترسییە هێرشبەرییەکانی ئەستێرەکەی نەسڕ و وتی:کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە وێنەکە دەربهێنن، پورتوگال وەک هەر تیمێکی ئاسایی دەردەکەوێت.

هەروەها وتی: خەڵک بەردەوام داوامان لێ دەکەن بانگهێشتی نەکەین، باشە، ئەمڕۆ یاری نەکرد و ئەنجامەکەتان بینی، هیچ مەترسییەک نییە، هیچ ترسێک لای ڕکابەر نییە، تەنیا تیپێکە کە کەوتووەتە ژێر فشاری مەکسیکەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکهاتەی پێشبینی کراوی بەرشەلۆنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنزلیگ

یاسین

وەرزش وەك ئامڕازێك بۆ خۆناساندنی نەتەوە

یاسین

عومەر مەڕمووش خۆی بەسەر تۆپی پێی ئەوروپادا سەپاندووە

یاسین