یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی بە فەرمی رۆیشتنی خافێر ماسکێرانۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی راگەیاند، کە بەهۆی کاری تایبەتەوە بڕیاری داوە لە پۆستەکەی بکشێتەوە.
ماسکێرانۆ لە پەیامێکی ماڵئاواییدا سوپاسی یانە و یاریزانەکانی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیبوو و رایگەیاند کە ئەو ساتە مێژووییانەی لەگەڵ یانەکەدا بەسەری بردون هەرگیز لەبیر ناچن.
خۆرخی ماس، خاوەنی یانەکە، ستایشی کارەکانی ماسکێرانۆی کرد و وتی: خافێر نەک تەنیا وەک راهێنەر، بەڵکو وەک بەشێکی دانەبڕاو لە مێژووی ئەم یانەیە دەمێنێتەوە، ئەو نموونەی دڵسۆزی و کارکردنی بەردەوام بوو.
ماسکێرانۆ لە یەکەم وەرزی راهێنەرایەتیدا، ئینتەر میامی بەرەو لووتکە برد و توانی دوو نازناوی گەورە بەدەستبهێنێت، کە گرنگترینیان یەکەمین نازناوی خولی ئەمریکی بوو لە مێژووی یانەکەدا.
لە ژێر سەرپەرشتی ئەودا، تیپەکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و توانی 101 گۆڵ لە وەرزەکەدا بکات، هەروەها لەسەر ئاستی جیهانی، ئینتەر میامی بووە یەکەم تیپی ئەمریکی کە بگاتە قۆناغی یەکلاکردنەوەی جامی جیهانی یانەکان و یەکەم یانەی کیشوەری کۆنکاکافیش بوو کە لە یارییەکی فەرمیدا شکۆ بە یانەیەکی ئەوروپی بشکێنێت.

