zagros news agency

رافینیا سزا دەدرێت

 

دوای کرانە دەرەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە چامپیۆنز لیگ لەسەر دەستی ئەتلەتیکۆ مەدرید، رافینیای ئەستێرەی بەڕازیلی بەهۆی هەڵسوکەوتەکانییەوە بووە جێی باسی میدیاکان و تووشی رەخنە بووەوە.

سەرەڕای ئەوەی بەهۆی پێکانەوە یاری نەکرد، بەڵام رافینیا لە دوای یارییەکە توڕەیی خۆی بەسەر ناوبژیواندا رشت و بە رۆژنامەی مارکای وت: ئەم یارییە دزرا، ناوبژیوان زۆر خراپ بوو و ئەو بڕیارانەی دران بە هیچ جۆرێک جێگەی بڕوا نەبوون.

هەروەها رەخنەی لە شێوازی یاریکردنی ئەتلەتیکۆ گرت و وتی کە ئەوان چەندین هەڵەیان کرد و کارتی زەردیان وەرنەگرت، ئەمەش وای کردووە گومان هەبێت کە ترسێکی راستەقینە لە سەرکەوتنی بەرشەلۆنە هەبووبێت.

ئەم هەڵوێستەی رافینیا تەنیا لە قسەدا نەمایەوە، بەڵکو لە کاتی ماڵئاواییکردن لە هاندەرانی بەڕشەلۆنە، رووی کردە هاندەرانی ئەتلەتیکۆ و بە ئاماژەی دەست سووکایەتی پێ کردن و پێی وتن: بۆ دەرەوە، بەو واتایەی کە لە قۆناغی داهاتوودا دەردەکرێن.

لە ئێستادا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا خەریکی لێکۆڵینەوەیە لەو لێدوان و ئاماژانەی رافینیا، و بەپێی رۆژنامەی ئاس، ئەگەری هەیە هاوشێوەی نێیمار بۆ چەند یارییەک رابگیرێت، ئەمەش بەشداریی ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتووی چامپیۆنز لیگ دەخاتە ژێر مەترسییەکی گەورەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ متمانەی بە پزیشکەکانی یانەکەی نیە

یاسین

موسیالا پێشهاتەکانی باری جەستەیی ئاشکرا دەکات

یاسین

بارسێلۆنا یاریزانێکی مان سیتی دەکاتە ئامانج

یاسین