zagros news agency

گەیلان عومەر “خەونەکانی گۆنا” لە هەولێر دەخاتەڕوو

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، 21ـی نیسانی 2026، سەنتەری گەنجان پێشانگایەکی تایبەت بۆ هونەرمەندی شێوەکار گەیلان عەبدوڵڵا ئیسماعیل، لەژێر ناونیشانی خەونەکانی گۆنا ” بکاتەوە.


پڕۆژە هونەرییەکە کار لەسەر گۆڕینی خەون بۆ وێنە و گواستنەوەی زمانەوانی بۆ بەرجەستەبوونی وێنەیی دەکات. هونەرمەند لە ڕێگەی ڕەنگ و فۆرمە جیاوازەکانەوە، هەوڵ دەدات لایەنە ئاڵۆزەکانی خەون و نەستی مرۆڤ نیشان بدات، بە شێوەیەک کە هەر تابلۆیەک پەیامێکی شاراوەی ناخی مرۆڤ یان وێنەیەکی منداڵی دەگێڕێتەوە.


رێوڕەسمی کردنەوەی پێشانگاکە لە کاتژمێر 4:00ـی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 21ـی نیسانی 2026 لە گەلەری سەنتەری گەنجان کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی بەحرکە و چەدن رۆژێک بەردەوام دەبێت و هاتن بۆ هەمووانە.

 

گەیلان عەبدوڵڵا ئیسماعیل، لەدایکبووی 1983یە لە هەولێر. خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە هونەری هاوچەرخ و میدیای نوێ لە زانکۆی “سانت-دینیز” لە پاریس، ئێستاش قوتابی دکتۆرایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین.

 

یەکێکە لە هونەرمەندە چالاکەکان و لە 2008 خەڵاتی باشترین لاوی ساڵی پێبەخشراوە، کارەکانی نێوان شێوازە ئەکادیمییەکان و هونەری هاوچەرخ وەک فۆتۆگرافی، ڤیدیۆ ئارت و پێرفۆرمانس کۆدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سێیەم هێرشی ئاسمانی لە ماوەی چەند خولەکێکدا جەرف سەخەری لە بابل کردە ئامانج

یاسین

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

کوێنتن تارانتینۆ پلانی بەشی سێیەمی “Kill Bill” ئاشکرا دەکات

ART