تۆپی پێی ئیتاڵیا دەکەوێتە بەردەم ساتێکی گوماناوی و تەم،ئەمەش دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی دادگای وڵاتی ئیتاڵیا لەگەڵ جیانلوکا ڕۆچی دانەری ناوبژیوانن بۆ یاریەکان،کە ڕۆچی بەوە تاوانبار دەکرێت ساختەکاری کردوە لەبەرژەوەندی کەسایەتی و یانە و هەندێک لایەن.
ئێستا تۆپی پێی ئیتاڵیا کەوتۆتە قەیرانێکی گەورەی ناوبژیوانی،وە هاندەرانی تۆپی پێی وڵاتەکەش گومانێکی زۆر دەکەن ئەم بابەتە ببێتە هۆی دانانی نیشانەی پرسیار لەسەر تۆپی پێی وڵاتەکەیان،کە جیانلوکا ڕۆکیش یەکێک بووە لە متمانەپێکراوترین کەسایەتیەوە وەزشیەکانی ئەو وڵاتە،بەم تۆمەتە هەموو شتێک دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
شایەنی باسە جگە لە ساختەکاری تۆمەتی فشار کردن لە ناوبژیوانان بۆ هەندێک بڕیار دەخرێتە پاڵ ڕۆچی،کە ئەمە دوور لەهەموو یاساکانی تۆپی پێیە و تاکو ئێستاش یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا خۆی لەم بابەتە بێدەنگ کردوە،بەڵام فشارە میدیاییەکان بەردەوامن.
“سەرکار ڕێبوار”

