zagros news agency

کلاسیکۆ؛ بارسا بەرەو لوتکە و ڕیاڵ بۆ بەربەست

 

 

لە یەکێک لە گرنگترین و پڕبایەخترین ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا، سبەینێ شەو لە کاتژمێر دە، یاریگای کامپ نۆ دەبێتە شانۆی یاریی کلاسیکۆی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید لە چوارچێوەی هەفتەی 35ی لالیگا.

 

ئەم یارییە تەنها ململانێیەکی مێژوویی نییە، بەڵکو وێستگەیەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە کە دەتوانێت بە ئەنجامی یەکسانبوونیش بۆ ئەم وەرزە بە فەرمی ببێتە پاڵەوانی خولەکە و نازناوەکە لە باوەش بگرێت.

 

یانەی بەرشەلۆنە کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 88 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدایە، بە ورەیەکی بەرزەوە پێشوازی لە یانەی شاهانە دەکات و ئامانجیەتی بە بردنەوەیەکی شکۆمەندانە بەسەر ڕکابەرە مێژووییەکەیدا، کۆتایی بە ململانێی نازناوەکە بهێنێت و لەبەردەم هاندەرانی خۆیدا ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕێت. کوڕانی چاڤی هەوڵ دەدەن درێژە بە زنجیرە سەرکەوتنەکانیان بدەن و وەڵامی شکستی یاریی چوون بدەنەوە.

 

لە لایەکی ترەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید کە بە جیاوازی 11 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، هەرچەندە ئەرکی بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە گەیشتووەتە ئاستی مەحاڵ و ئەگەری زۆرە بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک بێ نازناو بمێنێتەوە.

 

بەڵام بە ئامانجی پاراستنی شکۆ و کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکان دەچێتە یاریگای کامپ نۆ. یانەی شاهانە دەیەوێت بە دووبارەکردنەوەی سەرکەوتنی یاریی چوون، پاڵەوانبوونی بەرشەلۆنە بۆ هەفتەکانی داهاتوو دوابخات و لە نێو ماڵی ڕکابەرەکەیدا سێ خاڵی گرنگ بەدەستبهێنێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سیڤیلیە توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەرامبەر بەرشەلۆنە بەدەست بهێنێت

یاسین

هانزی فلیک باس لە جێهـێـشـتنـی بارسێلۆنا دەکات

یاسین

ڕیال مەدرید گرێبەستێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەنجام دەدات

یاسین