دوورخستنەوەی ئەلێکساندەر ترێند ئاڕنۆڵدی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یاریەکانی ئەم ماوەیە هەرایەکی زۆری دروست کردوە و دوو بەشی دروست کردوە لەنێوان پاڵپشکارانی ئەو بڕیارە و دژبەرانی ئەو بڕیارە،بەڵام ئەمڕۆ تۆخێل بێدەنگیەکەی خۆی شکاند لەسەر ئەو بابەتە.
لە لێدوانێکیدا لەسەر بابەتی دوورخستنەوەی ئاڕنۆڵد تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەڵێت؛من ئەو بڕیارەمداوە و بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئاڕنۆڵد کرد،بەباشی تێمگەیاند،کە ئەمە تەنها بڕیارێکی وەرزشیە و ئەویش دەبێت قبوڵی بکات،چونکە دەبێت هەندێک جار بڕیاری لەو جۆرە بدرێت.
ئاڕنۆڵد لەگەڵ ئینگلتەرا بەشداری 34 یاری نێودەوڵەتی کردوە ولەسەرەتای ئەم وەرزەشەوە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئاستی بەرزی نەبوو،بەڵام دوای هاتنی ئاربێلوا یاریزانەکە گەڕایەوە ئاستی حەقی خۆی،لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی پێکانێکەوە ماوەیەک لە یاریگاکان دابڕا،بەڵام لەدوای پێکانەکەی بەئاستی بەرز بینراوە.
“سەرکار ڕێبوار”

