zagros news agency

پلانی نوێی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو پلانی گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا دادەڕێژێت و دەیەوێت بە شێوازێکی نوێ بگەڕێتەوە بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان.

 

بۆ ئەم مەبەستەش بەرپرسانی یانەکە پێنج یاریزانیان وەک هێڵی سوور و بناغەی پڕۆژەی داهاتوو دیاریکردووە کە بریتین لە تیبۆ کۆرتوا و کیلیان مباپێ و ئەلیکساندەر ئارنۆڵد و ئاردا گولەر لەگەڵ جود بێلینگهام و بڕیاردراوە بە هیچ شێوەیەک و بەرامبەر هیچ بڕە پارەیەک دەستبەرداریان نەبن.

 

لە هەمان کاتدا ئەوەی جێگەی سەرنجە ناوی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە لیستی یاریزانە پارێزراوەکاندا نابینرێت و ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یانە شاهانەکە دەرگای بۆ فرۆشتنی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە کراوە هێشتووەتەوە.

بەتایبەت کە ئاستی لەم وەرزەدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و تەنها یەک ساڵیش لە گرێبەستەکەی ماوە بۆیە لە ئەگەری گەیشتنی ئۆفەرێکی گرانبەها ئەگەر هەیە ڕیاڵ مەدرید ڕەزامەندی لەسەر ڕۆشتنی نیشان بدات.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیمار : فشارم لەسەر مەکەن

یاسین

شەمڕانی ستایشی بۆنۆ دەکات

یاسین

ئەمشەو بەڕازیل و نەرویج شەڕی مان و نەمان دەکەن

sarkar