zagros news agency

یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر گواستنەوەی کۆڵ پاڵمەر دا

 

بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی خۆیان لەبارەی گواستنەوەی ئەستێرەکەی چێڵسی کۆڵ پاڵمەر دا و بە نیاز نین لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا هیچ هەوڵێک بۆ گواستنەوەی بدەن.

چونکە پێیان وایە لە ئێستادا پێکهاتەکەیان لە هێڵەکانی بەرگری و ناوەند پێویستی بە گۆڕانکاری و بەهێزکردنی زیاتر هەیە بۆیە پاڵمەر لە پلانی سەرەکی یانەکەدا نییە
ئەم بڕیارەی شەیتانە سوورەکان لە کاتێکدایە کە پاڵمەر ئاستێکی زۆر بەرزی لەگەڵ چێڵسی نیشانداوە.

لە کۆی سی و یەک یاری توانیویەتی دە گۆڵ و سێ ئەسیست تۆمار بکات بەڵام کارگێڕی یونایتد دەیانەوێت تەرکیز بخەنە سەر هێڵەکانی تری یاریگا تاوەکو هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگەڕێننەوە و بۆ وەرزی داهاتوو بە پێکهاتەیەکی تۆکمەتر دەربکەون

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە ڕکابەریکردن و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

فیفا بە بڕە پارەیەکی زۆر قەرەبووی بەرشەلۆنە دەکاتەوە

ahamd.luqman

ریاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاسین