zagros news agency

دوای کلاسیکۆ مشتومڕی ڕاشفۆرد دەستی پێکرد

دوای بردنەوەکەی دوێنێ شەو لە کلاسیکۆ مشتومڕەکانی مانەوەی مارکۆس ڕاشفۆر زیاتر بوونە و یاریزانەکەش بە لێدوانێک دوای یاریەکە پەیامێکی ئاڕاستەی کارگێڕی بارسێلۆنا کرد لەسەر ئەگەری مانەوەی لە یانە کەتەلۆنیەکە.

ڕاشفۆرد دوای یاریەکە وتی؛ من نازانم دوای کۆتایی ئەم وەرزە لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە یان نا،بەڵام دڵنیام ئەگەر جادووگەرێکی باش و زانابم دەمێنمەوە،لێدانی فاوڵەکەش زۆر تایبەت بوو،سەرەتا پێموابوو ناگونجێت من جێبەجێی بکەم،بەڵام هاندانی هاوڕێکانم هەموو شتێکی لەمن گۆڕی و توانیم گۆڵێکی ناوازە تۆمار بکەم.

ڕاشفۆرد لەکۆتایی ئەم وەرزە دوای شەش مانگ خواستنەکەی لەگەڵ بارسا کۆتایی دێت و دەگەڕێتەوە مان یونایتد،بەڵام بلوگرانا مافی کڕینەوەی یاریزانەکەی هەیە بەشێوەی هەمیشەیی،تاکو ئێستاش هیچ دەنگێکی تەواو نییە یاریزانەکە یەکلایی بکاتەوە بەمانەوەی لە یانەکەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی لالیگا.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مێسی داهاتی ساڵانەی خەیاڵیە

یاسین

کێشەکانی دۆناڕۆما و پاریس سانجێرمان زیاتر دەبن و یانەکانی ئەوروپاش هەوڵی گواستنەوە گۆڵپارێزەکە دەدەن

یاسین

یانەی ئامەد سپۆر لەبەردەم هەلێکی مێژووییە

یاسین