zagros news agency

سبەی فێستیڤاڵی کان بە بەشداریی ئەستێرە جیهانییەکان دەستپێدەکات

 

79یەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان لە کەناراوەکانی ڕیڤیێرای فەڕەنسا دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 12 ڕۆژ چالاکییە هونەرییەکانی بەردەوام دەبن.

 

ئەم ڕێوڕەسمە جیهانییە، یەکێکە لە گرنگترین سەکۆکانی سینەما لە مێژووی 78 ساڵەی خۆیدا و ئەمساڵ کۆمەڵێک فیلمی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی چڵە خورمای زێڕین کێبڕکێ دەکەن.

 

لیژنەی ڕێکخستنی فێستیڤاڵەکە ڕایگەیاند، هەر ئێستا ئامادەکارییەکان تەواو بوون بۆ پێشوازیکردن لە ناودارانی جیهان.

 

دەرهێنەری کۆریای باشوور “Park Chan-wook” سەرۆکایەتی لیژنەی دادوەری دەکات بۆ دیاریکردنی باشترین فیلم.

 

هەر لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنەکەدا، خەڵاتی فەخری دەبەخشرێتە دەرهێنەر “Peter Jackson” و ئەکتەری بەناوبانگ “Barbra Streisand”. شارەزایانی هونەر ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، هەرچەندە ستۆدیۆ گەورەکانی هۆڵیوود ئەمساڵ ئامادەییان کەمە، بەڵام فیلمەکانی وەک “Hope” و “Paper Tiger” و “Home” و “Suddenly” سەرنجی جیهانییان ڕاکێشاوە.

 

هەروەها فیلمی “The Man Who Loved” بە پاڵەوانێتی “Rami Malek” کێبڕکێی بەهێز دەکات. زۆر لە ڕەخنەگران لەو بڕوایەدان، ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە دەبێتە دەروازەیەک بۆ ناساندنی فیلمە پاڵێوراوەکانی ئۆسکار، چونکە بەردەوام باشترین بەرهەمەکان لە کانی فەڕەنساوە دەردەکەون بۆ جیهانی دەرەوە و خەڵاتە گەورەکانی دیکە دەبەنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پەروەردە و خوێندن لە عێراق بەرەو داڕمان دەچن

یاسین

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

داهاتی “Sinners” لە سینەماکانی جیهاندا

ART