لەماوەی ڕابردوودا ئەوە ئاشکرا کراوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی مێسڕی دوای ساڵانێک یانەی لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت،بەڵام پێش ئەم ڕووداوە سەڵاح گۆمەکە دەشڵەقێنێ و ڕەخنەی توند ئاڕاستەی ئارن سڵۆتی ڕاهێنەری یانەکە و شێوازی یاری کردنی یانەکە دەکات،کە پێیوایە لیڤەرپوڵ ناسنامەی خۆی لەدەستداوە.
سەڵاح لە پۆستێکیدا وتی؛بەداخەوە بۆ ئەم داڕمانەمانە لەم وەرز،چونکە هاندەرانمان شایەنی ئەمانە نین،یانەکە پێویستە بگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی جارانی و دەمەوێت ببێتەوە ئەو یانەی هەموو تیپەکان لە ستایلی هێرشبەریەکەی دەترسان،بردنەوەیەک و چەند بردنەوەیەک ناتوانێ دڵی هاندەران خۆش بکات،چونکە یانەکە گەورەیە و پێویستی بە دەستکەوتی گەورەیە نەک تەنها بردنەوە.
ئەم قسانەی سەڵاح زیاتر ئاڵۆزیەکانی نێو ماڵی لیڤەرپوڵ دەردەخات و بەشێکی یاریزانەکانیش هاوڕای ئەو قسەیەی سەڵاحن چونکە پێیانوایە هەبوونی سڵۆت لەڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکە بەو شێواز جگە لە شکست و بێ دەستکەوتی هیچی دیکەی تێدا نییە.
“سەرکار ڕێبوار”

