بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا زینەدین زێدانی وەکو ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەیان دیاریکرد،کە تاکو ساڵی 2030 بەگرێبەستێک ئەفسانە گەورەکەی تۆپی پێ سەرکردایەتی کەڵەشێرەکان دەکات لەدوای ئەوەی دیشامب دەستی لەکاری ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکە کشاندەوە.
زیدان لەلێدوانێکدا دوای بوون بەڕاهێنەری فەڕەنسا وتی؛شانازی بەخۆم دەکەم لێرەم،هەمیشە دەڵێم هیچ شتێک بۆمن وەکو هەڵبژاردەی فەڕەنسا نییە،لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندان گرێبەستی گەورەم ڕەتکردۆتەوە تاکو بتوانم بگەمە ئەم ساتە.
زیدان لەتۆپی پێی فەڕەنسا ئەفسانەیەکی گەورەیە و ساڵی 1998 سەرکردایەتی هەڵبژادەکەی کرد بۆ بردنەوەی یەکەمین مۆندیال،وەکو ڕاهێنەریش لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی 3 وەرزی لەسەر یەکتری ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ و چەندان نازناوی دیکە بەدەست بهێنێت.
“سەرکار ڕێبوار”

