دوای بردنەوەکەی دوێنێ شەویان بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس هانزی فلیک چەند لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ باسی لە ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی کرد و دەربارەی مانەوەی کانسیلۆ قسەی کرد وە ستایشی تواناکانی ڕافینیای کرد.
فلیک دەربارەی ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤیسکی وتی؛ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤیسکی بۆ ئێمە زۆر سەختە ئێمە باش دەزانین لەو چەند ساڵەدا چۆن توانیویەتی گۆڵ و نازناو بداتە ئێمە،بەڵام ئەمەش بەشێکە لە تۆپی پێ،زۆر سوپاسی دەکەم بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵ ئێمە بوو،ڕۆبێرت باشترین هێرشبەری ژمارە نۆیە لە 15 ساڵی ڕابردوودا بۆ ئێمە زۆر زەحمەتە بتوانین هێرشبەرێک بدۆزینەوە لەگەڵ تیپەکەمان بگونجێت و گۆڵیش تۆمار بکات.
دەربارەی مانەوەی کانسێلۆ فلیک وتی؛بەڕاستی من نازانم دواتر چی دەبێت،بەڵام ئەوە دیارە کانسێلۆ لەگەڵ هاتنی بۆ ئێرە چی بۆ کردوین،دیکۆ کارەکانی بەڕێوەدەبات و دواتر هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە،وە زۆر سوپاسی ڕافینیا دەکەم ئەو یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە،کە لە هەر کاتێک بێت دەتوانی ئەوە بکات ئێمە دەمانەوێت.
“سەرکار ڕێبوار”

