zagros news agency

یانەی ئامەد سپۆر لەبەردەم هەلێکی مێژووییە

یانەی ئامەد سپۆری کوردان لە خولی پلەیەکی تورکیا هەنگاو هەنگاو نزیک دەبێتەوە لە نووسینەوەی مێژووێکی پڕشنگدار،یانەکە ئێستا لە پلەی دووەمی خولی پلەیەکی تورکیایە و تەنها یەک بردنەوەی دیکە دەیگەیەنێتە خولی سوپەری ئەو وڵاتە.

ئێستا یانەی ئامەد سپۆر خاوەنی 73 خاڵە لە ڕێککەوتی 2ی مانگی 5 دەبێتە میوانی یانەی ئیدیر سپۆر،لەکاتی بردنەوەی ئەو یاریەدا ڕاستەوخۆ بە پلەی دووەم سەردەکەوێت بۆ سوپەری تورکیا،بەڵام لەکاتی بەرامبەر بوون یان شکست دەبێ چاوەڕێی ئەنجامی تیپەکانی خوارەوەی خۆی بکات،ئەمەش بەهۆی نزیکی خاڵەکانیان.

یانەی ئامەد سپۆر لەساڵی 1972 دامەزراوە و بەیانەی کوردان ناسراوە،کە ئەم بابەتەش لە هەندێک کاتدا بۆتە کێشە بۆ یانەکە،بەڵام ئێستا لەبەردەم شاکارێکی گەورە خۆی دەبینێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری کۆتایی مارک کاسادۆ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بەرشەلۆنە

یاسین

یانەی هەولێر بە ئیمزا کردنی دوو گرێبەستی دیکە زەنگی ئامادەیی لێدا

یاسین

لیڤەرپول شوێنگرەوەی محمد سەڵاحی دیاریکرد

یاسین