zagros news agency

هەڵبژاردەی تونس ڕاهێنەری نوێی دیاریکرد

لەنێو گێژاوەکانی ئەم مۆندیالەدا هەڵبژاردەی تونس کەوتە نێو زەحمەتیەکی زۆر و لەیەکەمین یاری خۆیدا بە 5 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید شکستی هێنا،کە ئەمەش هەرایەکی زۆری خستە نێو خەڵک و هەوادارانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و دەستەوجێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە سەبری لەمووشی دوورخرایەوە.

ئەمڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی تونس بەفەرمی هێرڤی ڕیناردی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی سعودیای وەکو سەرپەرشتیاری نوێی هەڵبژاردەکە ناساند تاکو کۆتایی مۆندیال،کە ئەمە دەبێتە یەکێکی دیکە لەو ڕووداوە سەیرانەی لەم مۆندیالە ڕوویانداوە.

ڕێنارد بەپێی ئەو ئەزموونەی لە ڕابردوودا لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەفریقا هەیەتی متمانەی تونسیەکانی وەرگرتووە بۆ هەبوونی ئەنجامی باش لەم مۆندیالە،کە لە 2012 و 2015 توانیویەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لەگەڵ زاممبیا و کۆتیڤار بەدەستبـهێـنـێـت.

  1. “سەرکار ڕێبوار”



هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر سیتی خۆی گەیاندە پلەی دووەم

یاسین

پزیشکێک نهێنی مانەوەی ئاست بەرزی ڕۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات

یاسین

چێڵسی چاوی لە گۆڵپارێزێکی ئەرجەنتینیە

یاسین