zagros news agency

گۆڕانکاری لە یاساکانی فیفا

گۆڕانکاری لە یاساکانی فیفا وایکردووە ئەمساڵ لە مۆندیالی ٢٠٢٦ دیاریکردنی ریزبەندی هەڵبژاردەکان زۆر خێرا بێت و لەبەر ئەوەی فیفا ئێستا لە کاتی یەکسانبوونی خاڵەکاندا زیاتر پشت بە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆی نێوان هەڵبژاردەکان دەبەستێت نەک جیاوازی گۆڵ و ژمارەی گۆڵی تۆمارکراو وەک ئەوەی لە رابردوودا هەبوو.

 

ئەم گۆڕانکارییەش بووە هۆی ئەوەی هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و هایتی بە فەرمی ماڵئاوایی خۆیان لە مۆندیال رابگەیەنن چونکە بەپێی یاسا نوێیەکە تەنانەت ئەگەر لە یاری داهاتووشدا بە گۆڵێکی زۆر براوە بن ناتوانن قەرەبووی دۆڕاندنەکانی پێشوویان بکەنەوە لە بەرامبەر تیپەکانی دیکە و بەو هۆیەوە هیچ دەرفەتێکیان بۆ گەیشتن بە پلەی سێیەم یان سەرکەوتن نەماوە و چیتر تۆمارکردنی گۆڵی زۆر لە یاری کۆتاییدا سوودیان بۆ نابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەموو شتێک لەبارەی گرێبەستەکەی مان یونایتد و پاریس بزانە

یاسین

گابرێل خیسۆس چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئارسناڵ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین