zagros news agency

هەڵبژاردەی ئێران پەیامێک لە ژووری جل گۆڕین بۆ ئەمریکا جێدەهێڵێت

لەسەروبەندی یاریەکانی مۆندیالدا هەڵبژاردەی ئێران دوێنێ شەو بەبێ گۆڵ لەگەڵ بەلجیکا بەرامبەر بوو،ئەمڕۆ ڕاگەیاندنەکان پەردەیان لەسەر ڕووداوێکی نێو ژووری جل گۆڕینی هەڵبژادەی ئێران بڵاوکردەوە،کە ئاڕاستە کردنی پەیامێک بوو بۆ شاری لۆس ئەنجلۆس و ئەمریکا.

ڕۆژنامەی نیورک تایمز بڵاویکردۆتەوە ستافی هەڵبژاردەی ئێران لە ژووری جل گۆڕین نووسیویانە؛سوپاس لۆس ئەنجلۆس بۆ میوانداریەکەت،ئێمە بە شانازییەوە هاتینە لۆس ئەنجلۆس، بە شەرەفەوە کێبڕکێمان کرد و بە کەرامەتەوە دەڕۆین.

ئەم بابەتە بەشێوەیەکی خێرا کەوتە نێو میدیاکان و ئاماژەیەکە بۆ ئاشتەوایی ئێرانیەکان و و ئەمریکا،کە لەم مۆندیالەدا هەڵبژاردەی ئێران کەوتۆتە بەر شاڵاوی سنووردار کردن و ڕێگە نادرێت لە ئەمریکا بمێنێتەوە،لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ لادانی ئەم ئابڵوقەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆتا هەواڵ لەسەر پێکانەکەی مێسی

sarkar

لە تۆپی پێی ئەرجەنتین چەند شتێکی سەیر رویداوە

یاسین

بایرن میونشن چاوی لە ئەستێرەیەکی ئارسێناڵە

یاسین