zagros news agency

مارتینێز؛ئێمە خاوەنی ڕۆناڵدۆین و باشترین گۆڵکارمان هەیە

دوای بردنەوە گەورەکەی هەڵبژاردەی پورتوگال بەرامبەر ئۆزبەکستان ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە دوای بردنەوەکەیان هاتە بەردەمی میدیاکان و ستایشی ئاستی تیپەکەی کرد و ڕایگەیاند ئەوان فێری وانە بوون لەیاریەکەی ڕابردوودا،کە دەبێت زیاتریش کار بکەن لەپێناو سەرکەوتنی زیاتر.

مارتینێز دەربارەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی؛ئێمە خاوەنی باشترین گۆڵکارین، وە جگە لەوەش هەلێکی زۆریش دروست دەکات بۆ هاوڕێکانی،کە ئەمە شتێکی زۆر قورسە،خۆشحاڵم بەو شێوەیە دەیبینم،من هەرگیز لەگەڵ یاریزانێک کارم نەکردوە وەکو ڕۆناڵدۆ بێت،ئەو باشترینە و خەمێکی زۆریش لە هەموو شتێک دەخوات تەنها لەبەر سەرکەوتن.

مارتینێز دەربارەی داهاتووی هەڵبژاردەی پورتوگال وتی؛ئێمە دەبێت زیاتر کار بکەین،هەوڵی زیاتر بدەین لەپێناو ئەو ئامانجەی هەمانە،دڵنیام کارەکانمان قورستر دەبێت و فشارەکانمان لەسەر زیاتر دەبێت،بەڵام کارکردنی بەردەوام هەموو شتێک یەکلایی دەکاتەوە لەبەرژەوەندی ئێمە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەسینسیۆ بە گەڕانەوەی تچوامێنی لە گۆڕەپانەکەدا دیار نەما

یاسین

دەزگای روانگە پیرۆزبایی لە یانەی وەرزشی زاخۆ دەکات

دڵشاد

کەریم بـنـزیما دووچاری ڕەخنەی زۆر دەبێتەوە

یاسین