zagros news agency

مباپێ ژمارەی پێوانەیی ئەفسانەکان تێدەپەڕێنێت و هەڕەشە لە ڕکابەرەکانی دەکات

کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یارییەکەیان بەرامبەر نەرویج ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە دروستکردنی دوو گۆڵ بۆ عوسمان دێمبلی، ژمارەی بەشداریکردنی لە گۆڵەکاندا لە مێژووی مۆندیالدا گەیاندە بیست گۆڵ کە پێکهاتووە لە شانزە گۆڵ و چوار ئەسیست.

مباپێ بەم دەستکەوتە ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئەفسانەکانی وەکو پێلێ و میرۆسلاڤ کلۆزە و رۆناڵدۆی بەرازیلی و گێرد مولەری تێپەڕاند کە هەرکامەیان نۆزدە گۆڵیان لە مۆندیالەکاندا هەبوو.

لەم کاتەدا تەنها لیۆنێل مێسی لە پێش مباپێوەیە کە بەشداری بیست و حەوت گۆڵی کردووە بە تۆمارکردنی هەژدە گۆڵ و دروستکردنی نۆ گۆڵ. پاش ئەم دەستکەوتە مێژوویە، مباپێ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی کە ئەرکەکەیان بە تەواوی ئەنجامداوە و ئێستا کاتی ئامادەکاری باشتر و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پاڵەوانێتییەکەیە.

ئەم پەیامەی مباپێ لەلایەن میدیا وەرزشییەکانەوە وەک پەیامێکی بەهێز و هەڕەشەیەک بۆ سەرجەم هەڵبژاردەکانی دیکە لێکدراوەتەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە تەنها بیر لە بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ئەمساڵ بۆ فەرەنسا دەکاتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ ئۆفەری مان یونایتد ڕەتدەکاتەوە

یاسین

مۆرینیۆ؛ئاربێلۆا یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان،کە ناسیومە

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە سەرکردایەتی ئەلۆنسۆ بووە پاڵەوانی خولەکە

یاسین