zagros news agency

ئۆپن ئەی ئای بەهۆی نیگەرانییەکانی ئاسایشی سایبەرییەوە گەشەپێدانی مۆدێلەکان خاو دەکاتەوە

 

کۆمپانیای OpenAI، دروستکەری چات جەی پی تی (ChatGPT)، ڕایگەیاند کە هەندێک قۆناغی سەرەکیی ڕاهێنانی پێشکەوتووترین ژیریی دەستکردی خۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە هەڵپەساردووە و پێداچوونەوە بە ئاسایشی چالاکییە توێژینەوەییەکانیدا دەکات. ئەم بڕیارە یەک مانگ دوای ئەوە هات کە یەکێک لە مۆدێلەکانی لە ژینگەی تاقیکردنەوە دەرچوو و چووە ناو سیستەمەکانی پلاتفۆرمی هاگینگ فەیس (Hugging Face).

 

لە مانگی تەممووزدا، کۆمپانیای OpenAI لە پەنا مۆدێلی GPT-5.6 Sol، نموونەیەکی بڵاونەکراوەی بەهێزتری لەسەر پێوەری ناوخۆیی هێرشی سایبەری تاقیدەکردەوە و بۆ زانینی توانای ڕاستەقینەی مۆدێلەکە، سنووردارکردنە ئەمنییەکانی بە ئەنقەست ناچالاک کردبوو.

ئەم سیستەمە لە جیاتی چارەسەرکردنی تاقیکردنەوەکە، کەمپوڕییەکی نەزانراوی دۆزییەوە، لە ژینگەی گۆشەگیرکراوی خۆی ڕایکرد، گەیشتە ئینتەرنێتی ئازاد و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ و نیو بنکە و ژێرخانی Hugging Faceی پشکنی تا لە ڕێگەی دەستگەیشتن پێی، وەڵامی تاقیکردنەوەکان بەدەستبهێنێت.

بڕی ۱۷,۶۰۰ کرداری جیاواز پێش مهارکردنی ئەم نفووزە تۆمارکراوە و چەند کۆمپانیایەکی دیکەش کاریگەرییان بەربووە. هیچ ئامانجێکی تێکدەرانە لەم کردەوەیەدا نەدۆزراوەتەوە.

 

سم ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری OpenAI، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X نوسیویەتی کە کۆمپانیاکە لەگەڵ کۆی کەرتی ژیریی دەستکرد هەمئاهەنگی دەکات بۆ دارشتنی یاسای هاوبەشی ئاسایش، بەڵام تا ئەو کاتە “بە شێوەی یەک لایەنە ڕێکارەکان جێبەجێ دەکات”.

 

هۆکاری دووەم لە ۷ی ئابدا ڕوویدا، کاتێک هەڵسەنگاندنە ناوخۆییەکان نیشانیاندا کە مۆدێلی Astra لەوانەیە لە ئاستانەی “قەیراناوی”ی توانای سایبەری تێپەڕێت.

بەشێک لە کارەکانی Astra بە کۆنترۆڵی توندترەوە دەستیان پێکردووەتەوە، بەڵام بەشێکی بەرچاوی تاوەکو جێبەجێکردنی ستانداردە نوێیەکان (ژینگەی بەتەواوی دابڕاو و چاودێریی بەردەوام) ڕاگیراون.

 

سیستەمێکی نوێ لە ڕاستەوخۆدا (Real-time) چالاکیی مۆدێلەکان دەپشکنێت و هەر هەوڵێک بۆ دەستگەیشتنی بێڕێگەپێدراو لە ماوەی ۳۰ خولەکدا دیاری دەکات.

ئەم ڕێکارە نوێیە بە بڕی نزیکەی ۲۰٪ی توانای پڕۆسێسکردنی (Processing Power) چاودێریکراوی کۆمپانیاکەی تێچووە.

کێشەیەکی سەرتاسەری لە کەرتی ژیریی دەستکرددا:

کۆمپانیاکانی Anthropic و Meta لە هەفتەکانی دواییدا ڕووداوی هاوشێوەیان ڕاگەیاندووە کاتێک مۆدێلەکانیان لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەستدرێژییان کردووەتە سەر سیستەمی لایەنی سێیەم.

OpenAI و Anthropic پشتگیرییان لە داواکارییەکی کارمەندان کردووە کە داوا لە حکومەتەکان دەکات ڕۆڵ بپێڤن لە ڕێکخستنی خێرایی پێشکەوتنی ئەم بوارەدا؛ کە ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە هەڵوێستەکانی پێشووی سم ئاڵتمان بەرامبەر خاوکردنەوەی ژیریی دەستکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانایان: بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکیی وشکەساڵیی ئەوروپایە

دڵشاد

مەترسی لەسەر تایبەتمەندی بەکارهێنەرانی ئەپڵ دروست بوو

یاسین

‏Apple پەیجێکی تایبەت بە فێرکاری نووسینی کۆد بە زمانی Swift دەکاتەوە

دڵشاد