لە سنوری گوندی ئالیاوای نزیك شاری سلێمانی درەختێکی بەتەمەن سوتێنراوە، دواتر مەفرەزەیەک لە بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، و لێکۆڵینەوەی وورد و بەدواداچوونیان کرد.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوای بینینی دیمەنەکە ڕاستەوخۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو و دادوەری لێ ئاگادار کرایەوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە هاووڵاتیەك بەتۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیر بکرێت.
بەپێی دەرئەنجامە سەرەتاییەکان تەمەنی ئەو درەختە زیاتر لە ( ٢٠٠ ) ساڵ دەبێت لە جۆری داری ( بەڕوو ).

