zagros news agency

د.عەبدولفەتاح بۆتانی کۆچی دوایی کرد

دکتۆر عەبدولفەتاح عەلی یەحیا ناسراو بە د.عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر، مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد لە ڕاگەیەندراوێکدا بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی د. عەبدولفەتاح عەلی یەحیای راگەیاند.

لە پەیامی یەکێتیی نووسەرانی کورددا هاتووە: “پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکار، بنەماڵەی بەڕێزیان، هاوڕێ و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین. داواکارین لە یەزدانی مەزن بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئەمە دوا ناخۆشیی بنەماڵەکەیان بێت”.

د. عەبدولفەتاح عەلی یەحیا وەک یەکێک لە ژێرخانە ئەکادیمی و مێژووییەکانی کوردستان، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە تۆمارکردن و توێژینەوەی مێژووی کورددا هەبووە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی زانکۆی دهۆک بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت گەیشتنە بەرزترین ئاستی چوار هەفتەی ڕابردوو

سەڵاح

‎پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سکاڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی تۆمار بکات

گوران

‎میدیای ئێران: مەحموود ئەحمەدی نەژاد کوژراوە

گوران