zagros news agency

عێراق لە مانگی تەمووزدا بە بەهای 500 ملیۆن دۆلار گریبه‌ستی واژۆ کردووە؛ نەوت و گاز له ریزبەندی یەکەمه

 

بەپێی زانیارییەکانی گۆڤاری «MEEd»ی تایبەت به ئابووری و پڕۆژەکان، عێراق لە مانگی تەمووز گرێبەستی بە کۆی گشتیی ۵۰۰ ملیۆن دۆلار لە کەرتی نەوت و گازدا تۆمار کردووە، بەمەش بووەتە یەکێک لە دیارترین وڵاتانی ناوچەکە لە پێدانی پڕۆژەی نوێدا. ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆی گشتیی گرێبەستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ۲۶.۲ ملیار دۆلاری مانگی حوزەیرانەوە بۆ ۲۰.۴ ملیار دۆلار لە تەمووزدا دابەزیوە.

گرێبەستەکانی عێراق لە کەرتی وەبەرهێنانی گاز:
گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە عێراق دوو گرێبەستی بە بەهای ۵۰۰ ملیۆن دۆلار لە کەرتی نەوت و گازدا تۆمار کردووە.
دیارترینیان گرێبەستێکە لەلایەن کۆمپانیای «گازی بەسڕە»وە دراوەتە کۆمپانیای «أبراج الكوت» بۆ خزمەتگوزارییەکانی نەوت، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنانی گازی پەستانی نزم (Low-Pressure Gas) لە وێستگەی شەشەمی پەستاندنی گاز لە کێڵگەی «ڕۆژئاوای قورنە – ۱».
ڕیزبەند و دۆخی وڵاتانی ناوچەکە:
ئیمارات: لە پلەی یەکەمی ناوچەکەدا هات بە تۆمارکردنی ۱۰.۹ ملیار دۆلار، کە زیاتر لە ۶.۲ ملیاری بۆ پڕۆژەی چێکردنی گوشاری ڕووکەش لە کێڵگەی «أم الشيف» لە ئەبو زەبی تەرخان کرابوو.
میصر: لە پلەی دووەمدا هات بە کۆی ۶.۶ ملیار دۆلار گرێبەست.
عەرەبستانی سعوودی: گەیشتە ۱.۹ ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە مانگی حوزەیراندا ۹.۹ ملیار دۆلار بووە.
کەرتە سەرەکییەکان و ئامانجی عێراق:
بەپێی راپۆرتەکە، کەرتی گواستنەوە (بە ۶.۷ ملیار دۆلار) و کەرتی گاز (بە ۶.۵ ملیار دۆلار) گەورەترین پشکی گرێبەستەکانی ناوچەکەیان لە مانگی تەمووزدا بەدەستهێناوە.
گرێبەستە نوێیەکانی عێراق ئاماژەن بۆ بەردەوامیی فۆکەسی وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا، بەتایبەتی کەمکردنەوەی سووتاندنی گازی هاوەڵ و بەرزکردنەوەی ئاستی سوودوەرگرتن لێی، بە مەبەستی پشتیوانیکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلە گەرماکە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

گوران

هەر كەسێك لەدوای مانگی چوار لە سعوودییە بمێنێتەوە سزای 100 هەزار ڕیال دەدرێت

سەڵاح

میسر بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکا هەوڵ دەدات

یاسین