zagros news agency

مێتا چاویلکەیەکی زیرەکی دەنگی بەرهەم دەهێنێت

 

کۆمپانیای مێتا بە مەبەستی کەمکردنەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی پاراستنی تایبەتمەندی و تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ، ئامادەکاری بۆ خستنەڕووی چاویلکەیەکی زیرەکی نوێ دەکات کە هیچ کامێرایەکی لەسەر نییە. ئەم بەرهەمە کە بە ناوی ناوخۆیی “لۆنا” ناسراوە، بڕیارە لە ماوەی ئەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

ئەم مۆدێلە نوێیە پشت بە شەش مایکرۆفۆنی چێکراو دەبەستێت. مایکرۆفۆنەکان رێگە بە بەکارهێنەران دەدەن بە شێوەی دەنگی کارلێک لەگەڵ زیرەکی دەستکردی مێتا و بریکاری زیرەکی “میوز” بکەن، کە کۆمپانیاکە بەم دواییە بۆ بەکارهێنەرانی خستووەتە روو. بەمەش چاویلکەکە دەبێتە پلاتفۆرمێکی تەواو دەنگی و هیچ پێکهاتەیەکی وێنەگرتنی تێدا نییە.

ئامێرەکە دوگمەیەکی لاوەکی لەخۆ دەگرێت کە رێگە بە چالاککردنی خێرای یاریدەدەری مێتا دەدات. بڵندگۆکانی هاوشێوەی ئەو بڵندگۆیانەن کە لە وەشانی ئێستادا بەکاردەهێنرێن و ئەزموونێکی کارلێکەری تەنیا بە پشت بەستن بە دەنگ پێشکەش دەکەن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئاراستەی مێتا بۆ پەرەپێدانی ئامێرێک دێت کە زیاتر پارێزگاری لە تایبەتمەندی دەکات و کەمترین مشتومڕی لێدەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گووگڵ ڕێگە بە ژیریی دەستکردی جێمینای دەدات لەباتی بەکارهێنەر پەیوەندی بە فرۆشگاکانەوە بکات

یاسین

خەڵەتاندنی فانتۆم چییە و بۆچی لە کۆتاییدا خۆت هەژمارەکەی خۆت بەتاڵ دەکەیتەوە؟

یاسین

کۆمپانیای OpenAI یەکەمین داتا سەنتەر لە ولاتی ئیمارات دەکاتەوە

سەڵاح