وڵاتی چین بە فەرمی یەکەمین فڕۆکەی بازرگانیی نەفەرهەڵگری خۆی کە بە تەواوی بە پاتری و وزەی کارەبا کار دەکات بە ناوی کۆماک سی ئی بیست و پێنج ئەی نمایش کرد ئەم دەستکەوتە تەکنەلۆجییە نوێیە بەرهەمی هەوڵی هاوبەشی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی بازرگانیی چین کۆماک و کۆمپانیای زەبەلاحی بەرهەمهێنانی پاتری کاتڵ و زانکۆی شانگهای جیاو تۆنگە فڕۆکەکە بە تەواوی کارەباییە و هیچ سووتەمەنییەکی نەریتی بەکارناهێنێت بەڵکو پشت بە پاتریی چڕی بەرز دەبەستێت کە بۆ گەشتە کورت و ناوخۆییەکان و گواستنەوەی سەرنشین لە نێوان شارە نزیکەکاندا دیزاین کراوە بە جۆرێک کە تێچووی کارپێکردن و چاککردنەوەی بە بەراورد بە فڕۆکە ئاساییەکان زۆر کەمترە هاوکات بەهۆی نەبوونی بزوێنەری سووتەمەنی دەردانی گازە ژەهراوییەکان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی تێدا سفرە و دەنگێکی زۆر کەمیشی هەیە لە کاتی فڕین و نیشتنەوەدا چین لە ڕێگەی ئەم پەرەپێدانە مێژووییەوە دەیەوێت پێشەنگایەتیی بازاڕی فڕۆکەوانیی سەوز بگرێتە دەست و کێبڕکێی کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکانی وەک بۆینگ و ئێرباس بکات لە تەکنەلۆجیای گواستنەوەی ئاسمانیی بێ زیاندا.

