ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆمپانیای مێتا، دەزگا میدیاییەکانی ڕووسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی قەدەغە دەکات

 

کۆمپانیای مێتا بڕیاری داوە بە قەدەغەکردنی دەزگا میدیاییەکانی دەوڵەتی ڕووسیا، لە تەواوی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەی کۆمپانیاکە خاوەندارێتی دەکات.

بەگوێرەی میتا، دەزگا میدیاییەکانی ڕووسیا تاکتیکی هەڵخەڵەتاندنیان بۆ گەورەکردنی پڕوپاگەندەكانی ڕووسیا بەکار هێناوە.

مێتا، کە خاوەنی (فەیسبووک) و (وەتسئەپ) و (ئینستاگرام)ە، دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستوەردانە شاراوەکانی ڕووسیا لە سیاسەتی ڕۆژئاوا، قەدەغەکردنەکە جێبەجێ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Sony کۆمەلێک یاری نمایش دەکات

دڵشاد

ئەپی Telegram بە شەشەم ئەپ دێت لە جیهاندا

یاسین

کۆمپانیای ئەپل خزمەتگوزاریەکانی دەکات بە پارە

یاسین