کۆمپانیای (Google) لە بۆنەی (Google I/O) دوو ڕێگەی نوێی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەر دەتوانێت دەستی بگات بە تایبەتمەندی (Live Mode)کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە پرسیار دەربارەی هەر شتێک بکەیت لە کامێرای مۆبایلەکەت دەردەکەوێت. تایبەتمەندییەکە بۆ گەڕانی گووگڵ و ئەپی (Gemini) لەسەر سیستەمی (iOS) بەردەست دەبێت. تایبەتمەندییەکە ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا وەکو بەشێک لە پرۆژەی Astra، دواتریش بۆ (Gemini Live) لەسەر ئەندرۆید بەردەست کرا.

