کۆمپانیای (Google) لەگەل کۆمپانیای (Samsung) بە هاوبەشی کار دەکات بۆ بەردەست خستنی مۆدی دێسکتۆپ بۆ وەشانی (Android 16) بە هاوکاری کۆمپانیای (Samsung) ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی (Samsung DeX) کۆمپانیای (Samsung) کە ماوەی چەند ساڵێکە بوونی هەیە و جێگای رەزامەندی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە تایبەتمەندی (DeX) لە ساڵی (2017) ڕاگەیەندرا و لە ڕێگەیەوە کاتێک مۆبایلەکەت پەیوەست بە ڕوونمایەکی گەورەتر دەکەیت، دەتوانیت وەک کۆمپیوتەر بەکاری بهێنیت واتە ڕووکار و ڕێکسختنەکەی هاوشێوەی کۆمپیوتەری لێدێت.

